ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ٩ لاوی دیكه‌ی به‌لووچیان له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ینی و خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی به‌لووچستان دژبه كۆماری ئیسلامی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانیان ده‌ستپێكردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١١٣ كه‌س له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات، فه‌راجا و حیفازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.