له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شه‌ش قوتابی كچیان له شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه بریتیه له: “كیمیا عه‌لیمورادی“، “سه‌نده‌س یه‌عقووبی“، “هێرۆ نووری“، “ئێلینا ڕه‌نجبه‌ر“، “ڕه‌ها سه‌بووری” و “سارا كه‌ره‌می“. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌ش قوتابیه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان نیگه‌رانن و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.