پۆلیسی ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه سێ گومان لێكراوی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تیرۆری “مه‌سیح عه‌لی نژاد” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای فیدڕاڵی نیۆیۆرك كه‌یفه‌رخواستی بۆ ئه‌و سێ كه‌سه كه ئه‌ندامی گرووپی مافیایه‌كانن ده‌ركردووه و ئه‌و سێ كه‌سه تۆمه‌تبار كراون كه له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی “مه‌سیح عه‌لی نژاد” تیرۆر بكه‌ن و تۆمه‌تێكی دیكه كه خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان، پوڵشووییه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ كه‌سه چه‌ندین په‌روه‌نده‌ی ئه‌نجامدانی تاوانیان له ئۆرووپای شه‌رقی هه‌یه و له‌گه‌ڵ گرووپه مافیایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له په‌یوه‌ندی دا بوون.