له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “ماڕال دارئافه‌رین” خه‌ڵكی لاهیجان و “مه‌رزیه حسێنی” خه‌ڵكی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها چالاكێكی كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی شومال به‌ناوی “مه‌یسه‌م ئیبراهیمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماڕال دارئافه‌رین” چالاكی بواری ژنان و ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی لاهیجان پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، ڕۆژی ١٠ خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا، هه‌روه‌ها چالاكێكی كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی شومال به‌ناوی “مه‌یسه‌م ئیبراهیمی” ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ١٤ خه‌زه‌ڵوه‌ر “چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “مه‌رزیه حسێنی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه گوازرا‌یه‌وه.