ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “سه‌كینه په‌روانه” خه‌ڵكی قووچان، “سه‌هه‌ن خۆسره‌وی” خه‌ڵكی سنه و “سادق سامره‌یی” خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی قووچان کە لەم دواییانەدا بەر لێبوردنی گشتی کەوت و لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، بۆ جارێکی دیکە لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەرکراوه. هه‌روه‌ها له شاری سنه چالاکێکی مافی ژنان به‌ناوی “سه‌هه‌ند خۆسره‌وی” له‌كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه موعه‌لیم و فیلمسازی كرماشانی به‌ناوی “سادق سامره‌یی” له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی په‌ردیسی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار ڕاگوێزرا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شارۆمه‌ندێكی ئێرانی-كانادایی به‌ناوی “بێهنووش به‌هرامی نیا” كه له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی بۆ ئێران سه‌فه‌ری كردبوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شوێن كراوه.