له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد، “ئیسماعیل په‌رچه‌می” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “محه‌ممه‌د په‌رچه‌می” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ خه‌ڵكی بانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “جەعفەر مەحموودی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، دوو برای خه‌ڵكی بانه به ناوه‌كانی “ئیسماعیل و محه‌ممه‌د په‌رچه‌می” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.