ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوه‌كانی “ئه‌یووب ئیسماعیلی”، “ڕێبوار ڕه‌سووڵزاده” و “مسته‌فا ساغه‌ری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “گرده كشانه” و دوو كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “مسته‌فا ساغه‌ری” و “ئه‌یووب ئیسماعیلی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی پیرانشار هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شیان به‌ناوی “ڕێبوار ڕه‌سووڵزاده” خه‌ڵكی گوندی “زه‌نگیاوێ”یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.