کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه‌، سنه‌ و خۆڕم ئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگو‌ێزراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی شاری سنه‌یان به‌ناویموختار به‌همه‌نی به‌هۆی پشتیوانی كردنی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و یانه‌ وه‌رزشیه‌كه‌یان داخستووه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری پاوه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی به‌ناویكیان ئه‌حمه‌دیده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌ له‌ كرماشان گواستۆته‌وه‌، له‌شاری خۆڕم ئاواش ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم خوێندكارێكیان به‌ناویڕه‌زا جووده‌كیبه‌ بیانووی به‌شداریكردنی له‌ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشینیكا شاكه‌ره‌میده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-