ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، “مۆحسین شكووهی” مۆعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه و “حیسام خاكپوور” و “حه‌سه‌ن ڕه‌حیمیان” ئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌شاره‌كانی سنه و سه‌قز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ چالاكه سنفییه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه.