کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی “واران محەممەدنژاد” له‌ سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەممەدنژاد له‌ سنه‌

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، سێ ئەندامی بنەماڵەی “واران محەممەدنژاد” بە ناوەکانی “سەحەر وەهابی”، دایکی واران، “ویدا محەممەدنژاد”، خوشکی واران و  “پەیام میری”، هاوژینی واران لە کاتێکدا کە بۆ بەدواداچوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی گرتووخانه‌ی شارامفەری سنەیان کردبوو، دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “واران محەممەدنژاد”، خوێندکاری کارناسیی هونەر لە زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.