ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ ئه‌ندامی به‌ره‌ی “خه‌ڵكی یۆنان” كه بۆ یارمه‌تیدانی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی توركیا سه‌ردانی باكووری كوردستانیان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی كۆمۆنیستی به‌ره‌ی “خه‌ڵكی یۆنان” به‌ناوه‌كانی “ئالكسیس”، “تاكیس” و “میخائیل” كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی فریاگوزاری ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزلێدراوی باكووری كوردستان به شێوه‌ی یاسایی سه‌ردانی توركیایان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئادانا كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا نزیكه‌ی ٤٦ هه‌زار كه‌س له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریه گیانیان له‌ده‌ست داوه، به هه‌زاران كه‌س بریندار و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون.