کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س له‌ باكووری كوردستان به‌ بیانووی به‌شداری له‌ نه‌ورۆز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س له‌ باكووری كوردستان به‌ بیانووی به‌شداری

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا به‌ سه‌دان كه‌سی به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باكووری كوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون و  لە نێویاندا ۳۸ منداڵ هەیە، هه‌روه‌ها 70 لەوانەی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، لە 17ی مانگی مارس و لە ناوچەی یێنیکاپی ئێستانبوول به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا ڕفێندراون. هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئەو هاوڵاتییانە بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی كوردی و بەرزکردنەوەی ئاڵا بە ڕەنگەکانی  سوور و سەوز و زەرد بووە.