ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو یاریزانی ناسراوی فووتباڵی ئێران به‌ناوه‌كانی “وریا غه‌فووری” و “حه‌مید ڕه‌زا عه‌لی عه‌سكه‌ری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و یاریزانانی تیمی میللیش مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یارێزانانی تیمی میللی له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “حسێن ماهینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌بیانووی پشتیوانی كردنی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك، مانیان گرتوو و ڕایانگه‌یاندووه كه تا هاوڕێیانیان ئازاد نه‌كرێن له هیچ یارییه‌كدا به‌شداری ناكه‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش دوو یاریزانی ناسراوی دیكه كه پشتیوانیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕیبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه بریتین له “وریا عه‌فووری” و “حه‌مید ڕه‌زا عه‌لی عه‌سكه‌ری“.