کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئابادان و ڕێگری له‌ ده‌رمانی دوو به‌ندكراوی ئێڤین

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری ئابادان ڕۆژنامه‌نووسماندانا سادقیو هاوسه‌ره‌كه‌یڕه‌زا محه‌ممه‌دییان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌هواز گواستووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی ئێڤین ڕێگریان كردووه‌ له‌ده‌رمانی دوو برینداری شه‌وی ئاگرگرتنی ئه‌و زیندانه به‌ناویئاره‌ش جه‌وهه‌ریچالاكی كرێكاری و محه‌ممه‌د خانیمامۆستای زانكۆ و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دان.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ماندانا سادقیله‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ڕووداوه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنیمه‌هسا ئه‌مینیله‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و كومه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌رانی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه‌ و له‌ كاتی ڕووخانی بینایمیترۆپۆلله‌ ئابادان له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بوو كه‌ ڕاستییه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كرد. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌نووسان، له‌و كاته‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیان له‌ ده‌ستدانیمه‌هساده‌ستیپێكردووه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٤٢ ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌‌ باری ته‌ندرووستیمحه‌ممه‌د خانیمامۆستای زانكۆی تاران كه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی زیندانی ئێڤین قیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ وئاره‌ش جه‌وهه‌ریچالاكی كرێكاری كه‌ به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆم به‌ سه‌ری له‌ هۆش خۆی چووبۆ باش نییه‌ و به‌رپرسانی زیندان له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنیان به‌ پێداویستیه‌كانی ده‌رمان خۆده‌بوێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-

ناڕوونی چاه‌رنووسی ٢١ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-