کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان،  دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “زانیار محه‌ممه‌د نژاد” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “له‌یلا میرغه‌فاری” كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران كۆببوونه‌وه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هەواڵی گیان لەدەستدانی  (مەهسا ئەمینی) کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تارانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه کرابوو، خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبه‌رده‌م نەخۆشخانەی “کەسرا” کۆبوونەوە و به‌پێی زانیارییه‌كان، “زانیار محەممەد نەژاد” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەو، هه‌روه‌ها “له‌یلا میر غه‌فاری” به‌ندكراوی سیاسی پێشووش هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا” ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

گەمارۆی نوێی بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-