له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و شاهینشار به‌ناوه‌كانی “ڕۆقه‌یه بیگدلی” و “دكتۆر سارا سه‌رداری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆقه‌یه بیگدلی” چالاكی مه‌ده‌نی و بواری ژنانی خه‌ڵكی تاران پاش چه‌ند بار بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ڕۆژی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه، هه‌روه‌ها چالاكی مه‌ده‌نی دكتۆر “سارا سه‌رداری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧٠ پزیشكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاهینشار كه له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن تۆركه‌مان” به‌شدارییان كردبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و پزشكانەی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه.