شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، له‌گه‌ڵ دووهه‌مین شه‌وی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه دژبه كوشتنی “ژینا ئه‌مینی”، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوه‌كانی “لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی” و “فه‌رانه‌ك ڕه‌فیعی” دا كه به‌داخه‌وه “لوتفۆڵڵا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ڵام كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی فه‌رانه‌ك ڕه‌فیعی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێگه‌یان نه‌داوه ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.