له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی لۆردێگان و “مورته‌زا حه‌دیدی” له دۆستانی نه‌مر “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دسه‌عید ئه‌بووئێسحاقی” و “مورته‌زا حه‌دیدی” پێش نه‌ورۆزی ساڵی ١٤٠٣ بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نه‌مامیان چاندبوو. ئه‌و چالاكه سنفیه ساڵی ڕابردوو سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك”ی كرد و له‌سه‌ر مه‌زاری كیان سروودی خوێندبوو. ناوبراو هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیان به‌شداری چالاكهنی بوو و بۆ ڕیزگرتن له یادی “جه‌مشید موختاری” و “خودانوور له‌جه‌یی” گۆرانی وتبوو، به‌ڵام له سه‌ركاره‌كه‌ی ده‌ركرا.