له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووددا، موعه‌لیم و مامۆستای زانكۆی خه‌ڵكی شاباد به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا تهدرۆ” و چالاكی سنفی و موعه‌لیمی زمانی ئینگلیزی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “سوهه‌یلا خالیدیان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه سنفیه بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان، هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانیان وه‌ر نه‌گرتووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و دوو موعهلیمهن.