له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢ هاوڵاتی دیكه له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌جید كووهی” خه‌ڵكی شاری قوروه و “شاهین محەممەدنوور” تازه‌لاوێكی خەڵکی شاری جوانڕۆ پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئاماری ڕفاندنی منداڵانی شاری جوانڕۆ لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ٢٩ کەس. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه، “داریا میکائیلی” تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “کەڵەڕەش”ی سەر بە شاری “سەڵماس” ڕۆژی شه‌ممه، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانیله‌ده‌ستدا.