ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ماراو”ی كامیاران به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار مارابی” و “فه‌ره‌یدوون مارابی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر “فه‌ره‌یدۆن” ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ڕێبوار مارابی” هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی له گوندی “ماراو” و باوكیان به‌ناوی “فه‌ره‌یدۆن مارابی” به بارمته گرتووه تا كۆڕه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان بكات و كاتێك “ڕێبوار” خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌كات باوكی ئازاد ده‌كرێت به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی “ڕێبوار” له‌به‌رده‌سته‌دا نییه.