ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و سنه به‌ناوه‌كانی “مادێح مورادی” و “فریشته حسێنی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مادێح مورادی” دانیشتووی گوندی “سه‌رهۆیه” لە کاتێکدا سەرقاڵی هەنگەوانی بووە لە شوێنی کارەکەی بانگ کراوەتەوە بۆ ناو گوند و لەوێ له‌گه‌ڵ بێڕێزی و توندووتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو پێشتریش لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو. هه‌روه‌ها “فریشته حسێنی ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگه‌ێزراوه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش بۆ جارێكی دیكه له زیندانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گوازاراوه‌ته‌وه.