کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه‌ و ئیسلامشار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، “مه‌جید كه‌ریمی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه‌ و “مه‌سعوود فه‌رهیخته” ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی و كۆمیته‌ی دانووستان بۆ ئازادی مۆعه‌لیمانی ئیسلامشار، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “مه‌جید كه‌ریمی” و “مه‌سعوود فه‌رهیخته” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ مۆعه‌لمیانی شاری سنه كه‌‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی مۆعه‌لیمانی زیندانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه”، سه‌ردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنه‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی دوو ژنی بنه‌ماڵه‌یك له‌لایه‌ن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ له‌ “ده‌ڕه‌شار”ی ئیلام

komalah

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سه‌وڵاوا

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ “وه‌با” له‌ ئۆستانی كوردستان

komalah

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی ناوداری فیزیكی خه‌ڵكی بیجاڕ له‌ شاری تاران

komalah

خۆپێشاندانی دانیشتووانی سه‌ریكانی” دژبه‌ گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا

komalah