ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “كه‌یوان زه‌ند كه‌ریمی” كه به تازه‌یی به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرابوو بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵان پاش چوار مانگ به‌ندكران له‌زیندانی ناوندی سنه به‌دانانی بارمته‌ی قورس و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.