کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌ شارومه‌ندی به‌هایی له‌ شیراز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌ شارومه‌ندی به‌هایی له‌ شیراز 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، ده‌ شارومه‌ندی به‌هایی له‌ شاری شیراز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

داواکاری گشتی و ئینقلابی شاری کارون ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە “سەرقاڵی چالاکیی تەبلیغی دژی مەزەبی شیعە، ته‌بلیغی وه‌هابیه‌ت و سه‌له‌فیگه‌ری بوون. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هەروه‌ها وتی: یەکێک لە ده‌ستبه‌سه‌ركراوان پێشینەی تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی هەبووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ناسین و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی کەسانی دیکەی پەیوەندیدار بەم گروپە بەردەوامه‌. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازییه‌وه‌ هه‌وڵی ڕفاندنی به‌هاییه‌كان و تاڵانكردنی داراییه‌كانیان ئه‌ده‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، نه‌وباوه‌ڕێكی مه‌سێحی به‌ ناوی موژده‌ فه‌لاحی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شیرازه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.