کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان نیزامی ئه‌رته‌شی سووریه به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان نیزامی ئه‌رته‌شی سووریه به‌تۆمه‌تی سیخوڕی

ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ده‌زگای ئمه‌منییه‌تی سووریه به‌هاوكای گرووپی حیزبۆڵڵا، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سووریه‌ییان به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌یه‌، دوو ناوه‌ندی ئیتلاعاتی هێزی ئاسمانی و زانیاری نیزامی له‌ سه‌ره‌تای مانگی سیپتامبره‌وه‌، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و پله‌داری ئه‌رته‌شی سووریه‌یان له‌شاره‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ئه‌و كه‌سانه به‌وه‌ تۆمه‌تباركراون كه‌ پێگه‌ی جۆگرافیایی بنكه‌ نیزامییه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودسیان به‌ ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل داوه‌ و زانیاری ئیتلاعاتیان پێداون.