کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارێكی زانكۆی فه‌نی حیرفه‌ی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارێكی زانكۆی فه‌نی حیرفه‌ی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، خوێندكارێكی زانكۆی فه‌نی حیرفه‌یی كه‌رج به‌ناوی “سارینا محموودساڵحی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سارینا” به‌ بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ژه‌هراویكردنی خوێندكاران له‌ خابگای ئه‌و زانكۆیه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. زانیارییه‌كان باس له‌ نادیاری چاره‌نووسی ئه‌و خوێندكاره‌ ده‌كه‌ن و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئه‌م كاته‌ بێ سه‌ره‌نجام ماوه‌ته‌وه‌.