ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: هاوكارێكی شه‌به‌كه‌ی نه‌یاری “ئێران ئینترناسیۆناڵ”یان به‌ناوی “ئێلهام ئه‌فكاری” له‌كاتی هه‌ڵهاتن له‌سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ماوه‌یه‌كه میدیا فارس زمانه‌كانی د‌ه‌ره‌وه‌ی وڵات به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌زانێت و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ی “ئێلهام ئه‌فكاری”یش ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو له ڕێبه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بووه و له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم هاوكاری نزیكی كردووه. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه دوو برای “ئێلهام” هه‌ر ئێستا له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دان و “نه‌وید”یش كه به‌پێی سناریۆسازییه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بێ تاوان له‌سێداره دراو و ئێستاش وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌یه‌وێت سناریۆیه‌كی هاوشێوه بۆ “ئێلهام ئه‌فكاری” ساز بكات.