له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت چالاكی كرێكاری و خوێندكاری زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دوو چالاكی كرێكاری شاری تارانیان به‌ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د مێفتاحی” و “په‌یمان سالم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “محه‌ممه‌د غوڵام زاده” له گرتووخانه‌ی زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی فه‌شافوویه گوازرایه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژی چوار چالاكی خوێندكاری زانكۆكانی فرده‌وسی مه‌شهه‌د، علووم پزیشكی قوم و په‌یام نووری شاری قودسیان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا كه‌ریمیان“، “ئێحسان یووسفی” و “محه‌ممه‌د حسێنی” و “محه‌ممه‌د جه‌واد ته‌ربیه‌ت كووهی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.