ڕۆژی سێشهممه ٢٤ی مانگی خهزهڵوهر، کاترین کۆلونا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: حەوت فەڕانسەوی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دان، ماوەیەک لەمەوبەر پێنج کەس بوون بەڵام لەم ماوەیەدا دوو فەڕانسەوی دیکەش لەلایەن ڕژێمی ئیسلامیهوه دەستبەسەرکراون و لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتەدان.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو جەختی لەوەی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی بێ پڕەنسیپە و هاووڵاتییان وەک بارمتە دەگرێت تا باج لە دەوڵەتەکان وەربگرێت و كۆمهڵگای نێودەوڵەتی دەبێ زۆر زیاتر لە پێشوو مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ببینن و بەرپەرچی بدەنەوە.