ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان و له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “نه‌وید ئه‌فكاری“، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌بیب ئهفكای” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خۆشكه‌كه‌ی “ئیلهام ئه‌فكاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بنه‌ماڵه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” له حاڵێكدایه كه ده‌یانویست مه‌راسیمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی به‌ڕێوه ببه‌ن.