ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسیمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له بۆكان، هێزه ئه‌منیه‌كانه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “میلاد مه‌عرووفی” و باوك و چه‌ند كه‌سی دیكه له خزمه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مه‌راسیمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكانێك كه دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان ده‌وته‌وه و چه‌ند كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی “میلاد مه‌عرووفی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار گواسته‌وه.