کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

“فاتمه‌ حه‌یدره‌ی” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “جه‌واد حه‌یده‌ری” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌ هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دایك و باوك و دوو براكه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ پشتتڕاست كرده‌وه‌.

“فاتمه‌ حه‌یده‌ری” له‌ ئه‌كانتی ماڵپه‌ڕی خۆیدا ڕایگه‌یاند: “دایك و باوك و “محه‌ممه‌د حه‌یده‌ری” برامیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و وتیان ئه‌بێ سه‌نگی مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” بگۆڕن. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ براكه‌ی دیكه‌م به‌ناوی “ڕۆحۆڵڵا حه‌یدره‌ی”یان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ڕفاندووه‌ و به‌زه‌یان به‌ به‌رازا ٢ ساڵه‌كه‌م نه‌هاتووه‌ و به‌ بارمته‌یان گرتووه‌”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش كوژرانی “ژینا” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری قه‌زوێن گیانی به‌ختكردبوو.