ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی مانگی خەزەڵوەری، “حەسەن دەرئوفتادە” خەڵکی گوندی “زێوکە” و دانیشتووی شاری پیرانشار و باوکی “کۆمار دەرئوفتادە” لە کوژراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزەکانی كۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر کرا.
بهپێی زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “حەسەن دەرئوفتادە” و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قهزایی ناوبراویان دەستبەسەر و دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە پێیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت. شایانی باسه كه شەوی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، “کۆمار دەرئوفتادە”ی تهمهن ١٦ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی بهختكرد