ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، “ڕه‌زا ته‌هماسبی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌بێ نواندنی حۆكمی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی “ڕه‌زا ته‌هماسبی”یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه.