به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌شاری سنه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” و چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نیان به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كه‌ریمی”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “شادمان عه‌بدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پیشكاری”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی” كه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان كردبوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چه‌ند چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نیه له‌به‌رده‌ست دا نییه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هه‌ر ئه‌و كات هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات درگای ماڵی “فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی” باوكی گیانه‌بختكردوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان شكاندووه و ناوبراویان داوه‌ته به‌ر لێدان و بێڕێزی كردن، هه‌روه‌ها هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ئه‌و ده‌سته گوڵه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ ڕێزلێنان له یادی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” هاوردبوو نا ژێر پێ و ئه‌وپه‌ڕی بێ حورمه‌تیان خۆیان له ئاست گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” نیشان دا.