لە بەرەبەری ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، پێنج چالاکی کرێکاری و مەدەنی ناسراوی شاری بانە بە ناوەکانی “حەسەن عێزەتی، نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و پەروین فەلاحی” ڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو پێنج چالاکە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریانیان کردووە. جێگای ئاماژهیه لەو پێنج کەسە “نیشتمان ڕەحمەتی” هاوژینی “سەعید محەممەدی” له هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە، بەڵام چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “حەسەن عێزەتی، بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بانە، پەروین فەلاحی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان“، “عومەر سولەیمانی ۵۸ ساڵە چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو و سەعید محەممەدی ٤١ ساڵە، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە کراون.