به پێی ڕاپورته‌كان، كرێكارانی كارگه‌ی چیترا ڕایانگه‌یاندووه، خاوه‌نكاره‌كه‌یان پێیانی ڕاگه‌یاندووه به هۆی ئه‌وه كه توانای دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیان نییه پێویسته به شۆن كاردا بگه‌ڕێن.
كرێكارانی كارگه‌ی چیترا ڕایانگه‌یاندووه، هیچ كێشه‌یێكیان بۆ به‌رهه‌مهێنان نییه، ته‌نیا به هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له گه‌ڵ ته‌ئمینی ئیجتماعی هه‌یه، به ٦٥ كرێكاری ڕاگه‌یاندووه كه كاره‌كه‌یان به جێ بهێڵن و به شۆن كارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێن. كرێكاران ئاماژه‌یان به سه‌ختی دۆزینه‌وه‌ی كار كردووه و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تیان له به‌رامبه‌ری سه‌رنج پێنه‌دانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به كێشه‌ی كرێكاران و له ناوبردنی كرێكاران ده‌ربڕی.