به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ٥ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئاسته‌ن غه‌رب” هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ١ی شاری سنه، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه به ناوی “زاهد خورشیدی” له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، هر یه‌كه له “ئه‌حمه‌د مه‌حموودی“، “ڕه‌زا ئه‌علامی“، “حه‌مید ڕه‌زاقولی“، “ته‌وفیق شیبانی“، “و جه‌لال خزری” كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی لابردنی ژه‌مه‌خۆراك له‌و كارخانه‌یه و دۆخی ناله‌باری كاركردن ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و كاژێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه به بیانووی تێكدانی ئاسایشی ئه‌و كارخانه‌یه و لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی كاری شاری سنه كراون. جێگای ئاماژه‌یه له ئێستادا ١٨٠ كرێكار له دوو شیفتی كاری ١٢ كاژێریدا له‌و كارخانه‌یه خه‌ریكی كارن.