ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، وڵاتانی به‌لژیك، هۆله‌ند، كۆماری چێك و ئیرله‌ند، ٤٣ دیپلۆماتكاری ڕووسیه‌یان بۆ تۆمه‌تی سیخووڕی له وڵاته‌كانیان ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ند له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی ده‌ركردنی ١٧ دیپلۆماتی ڕووسی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه سیخووڕ بوون و له ژێر ناوی دیپلۆمات له هۆله‌ند كاری سیخووڕییان بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕووسیه ده‌كرد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چێك ٤ دیپلۆمات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بلژیكیش ٢١ دیپلۆماتی ڕووسیان له وڵاته‌كانیان ده‌ركردووه.