ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا کارتی کرێکارانی کورد کە لە وزه‌خانه‌ی “ئاککۆیۆ” كار ده‌كه‌ن، له ژێر ناوی “لێکۆڵینەوەی ئەمنی” هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و 26 کرێکاری کوردی له‌و پڕۆژه‌یه له كار ده‌ركردووه.
كرێكارانی ناڕازی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: دوای ئەوەی ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گشتی ئه‌و کارگەیە لە “مێرسین” قسەی کرد، لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و تا ئێستا نزیکەی 250 کارتی کرێکارانی کورد پوچەڵکراونەتەوە و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ٢٦ كه‌سه ڕێژه‌ی كرێكارانی كوردی ده‌ركراو له‌و كارگه‌یه گه‌یشتووه‌ته ٢٧٦ كه‌س و ئه‌مه هه‌ڵاواردنێكی ئاشكرا و فاشیستانه‌یه كه له حه‌ق كرێكارانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت.