به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رانی شێركه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری “لووله پولیكای” شاری سنه هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كه‌ی سه‌نعه‌تی ٢ی دێگولان، ٨ كرێكار ئه‌و شێركه‌ته‌یان له سه‌ر كار ده‌ركردووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌تی “لووله پولیكا”ی سنه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار و نه‌بوونی داهاتی پێویست ڕاگه‌یاندووه. ئه‌م شێركه‌ته به هۆی بیمه نه‌كردنی ئه‌و كرێكارانی شێركه‌ته‌كه‌ی، هه‌ر سێ مانگ جارێك گرێبه‌ستی كاری له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێكارانه نوێ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌و شێركه‌ته‌دا سه‌رقاڵی كارن. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه “محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی”، “ڕه‌زا خورشیدی”، “سوبحان عه‌زیزی”، “مه‌ولوود ڕه‌حیمی”، “شیوا دره‌خشانی”، “ئه‌حمه‌د ده‌ربه‌ندی ” و چه‌ند كرێكارێكی دیكه داوای زیاد كردنی حه‌قده‌ست و مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان كردبوو كه به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته سه‌رجه‌میانی له كاره‌كانیان ده‌ركردبوو.