به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، كرێكارانی دانیشتووی غه‌زه كه له ئیسڕائیل كار ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و بۆ ناو كه‌رتی غه‌زه سنوورداش كراون.
پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، سه‌دان كرێكاری خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تی كاركردن و مانه‌وه‌یانی له ئیسڕائیل هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ڕۆژی هه‌ینی سه‌دان كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ نێو كه‌رتی غه‌زه سنوورداش كران و به‌شێكیان بۆ كه‌رانه‌ی باخته‌ری ڕه‌وانه كراون.