به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دادگای سنه به بنه‌ماڵه‌ی ٨ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌و شاره‌ی ڕاگه‌یاندووه كه قه‌راری به‌ندكرانی كاتی و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، ٨ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كه‌ریمی” ، “شادمان عه‌بدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پێشكاری”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی” كه سه‌ردانی ماڵی فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی گیانه‌بختكردووی ڕێگای ئازادی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كردبوو پاش لێدان و ئازاری هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كرابوون. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌سازی به‌و ئه‌و ٨ چالاكه بكه‌ن و ڕۆژی ڕابردوو دادگای ئینقلابی سنه قه‌راری به‌ندكرانی كاتی و لێپرسینه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركردووه.