سێ خوێندكاری زانكۆی زابۆل به ناوه‌كانی “سارا جه‌هان تیغ”، “شه‌هاب كه‌مالی” و “موژده سه‌عاده‌تی” به بیانووی پشتیوانی كردنیان له شۆڕشی “ژینا” ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی، كرێكاری و مه‌ده‌نی دوو هێنده كردووه و به ده‌یان هاووڵاتی بانگهێشت، ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” سێ خوێندكاری زانكۆی زابۆل به ناوه‌كانی “سارا جه‌هان تیغ”، “شه‌هاب كه‌مالی” و “موژده سه‌عاده‌تی” له پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراون و خوێندكارێكی دیكه‌ش به ناوی “سیاوه‌ش حه‌یاتی” بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه.