بەپێی هەواڵی گەییشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شارەداری شاری ئیلام زیاتر لە ٩٠ کرێکاری بەشە جۆراوجۆرەکانی بە بیانووی نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی لەسەر کارەکانیان دەرکردووە.
بەپێی ئەو هەواڵە، کرێکارانی بەشی ئاسفاڵت، ترافیک، مکانیکەکانی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی شارەداری و کارمەندانی بەشی تەعزیرات لە کاتێکدا لە سەر کارەکانیان دەرکراون کە زیاتر لە چەند ساڵە بە بەردەوامی لەو شارەداریە خەریکی کارن، هەر لەو پێوەندەدا ئەو کرێکارانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوونەتە بەردەم بینای ئەو شارەداریە خوازیاری چوونەوە سەر کارەکانیان بوونە.