کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ركردنی دوو كرێكاری شیركه‌تی “لیزان غه‌رب”ی شاری سنه‌

اخراج دو تن از کارگران شرکت لیزان غرب در سنندج2

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری شیركه‌تی “لیزان غه‌رب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٢ی شاری سنه‌، دوو كه‌س له‌ كرێكاره‌كانی به‌ناوه‌كانی “لیدا ڕه‌سووڵی” و “جه‌میله عابدی” له‌ كار بێكار كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره‌ به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ١٢ ساعه‌ت كار و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بێكار كراون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ شیركه‌تی “لیزان غه‌رب” به‌رهه‌مهێنه‌ری جلووبه‌رگی ژووری عه‌مه‌ڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن كه‌ ناسراون به‌ جل و به‌رگی “یه‌كبار مه‌سره‌ف”.