“عه‌لی ئیسماعیل فه‌راهانی” خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی زانیاری سیاسی له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران به بیانووی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی یه‌كسه‌ر له زانكۆ ده‌ركرا.
“عه‌لی ئیسماعیل فه‌راهانی” پێشتر به‌هۆی به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خرابوو. ئه‌و خوێندكاره هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو زانكۆ به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا و له‌م دوایانه‌ش دا به بیانووی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ماوه‌ی دوو ترمی دیكه له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خرایه‌وه.