کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی خوێندكارێك له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی پزیشكی تاران

ده‌ركردنی خوێندكارێك له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی پزیشكی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی بواری ددان پزیشكی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران به‌ناوی “مۆته‌هه‌ره‌ گونه‌یی” به‌ تۆمه‌تی ” ئاژاوه‌نیان له‌ نێو زانكۆ” ده‌ركراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆته‌هه‌ره‌ گونه‌یی” خوێندكاری كوتایی ددان پزیشكی و دەبیری ئه‌نجومه‌ن ئیسلامی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تارانه‌ و به‌پێی حوكمی كۆمیته‌ی ئینزیباتی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئاژاوه‌نیانه‌وه‌ له‌زانكۆ” ده‌ركراوه‌ و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ناتوانێت له‌ هیچ زانكۆیه‌كی دیكه‌ش درێژه‌ به‌ خوێندن بدات.