شۆرای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له ٥٤ ئه‌ندام پێكهاتووه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به زۆرترین ده‌نگ پێشنووسی قه‌تعنامه‌ی ده‌ركردنی كۆماری ئیسلامی له كۆمیسیۆنی پێگه‌ی ژنی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێشنووسه به ٢٩ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٦ ده‌نگی بێ لایه‌ن و ٨ ده‌نگی نا په‌سه‌ندكراوه. پێش ده‌نگدان ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیسیۆنه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه باسیان كرد و ته‌نیا نوێنه‌رانی وڵاتانی چین، ڕووسیه، پاكیستان، بلاڕووس و ونزۆئێلا له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و قهتعانهمهیه قسه‌یان كرد و ڕووسیه هه‌وڵی دا یاسایی بوونی ئه‌و قهتعانهمهیه بباته ژێر پرسیاره‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌نگی نایان به پێشنیاره‌كه‌ی ڕووسیه دا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “سه‌تار به‌هه‌شتی” دوێنێ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كاناداوه خه‌ڵاتی تایبه‌تی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی پێ به‌خشرا.